ئاشەکەمان هەر ئەوەندە دێنێ،
کاکی ئاشەوان خۆی بی قرتێنێ [1]
بیقرتێنێ= بیخوات
ئەم پەندە باس لە خراپی ئامێر یان خراپ بەکارهێنانەکەی دەکات، واتا داهاتی ئاشەکەمان هەرئەوەندەیە کە بەشی بەکارهێنەکەی بکات. جا یان بەهۆی خراپی ئاشەکەوەیە یان بەهۆی نەشارەزایی ئاشەوانەکەوە. (زریان سەرچناری)