بارمەکە، بەم ماڵە، تەڕەساڵە، هەرئیمساڵە.
تەڕەساڵ: بە ساڵێی تەڕ و بڕ دەوترێت، لە کوردەواردا هەر ماڵێک بار بکات لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر، لە وەرزی تەڕوتووشیدا بار ناکات، بەڵکو لەکاتێکدا دەڕوات سەرما و باران نەمابێت، بەکەسێک دەگوترێت کە لە خۆی بگۆڕێت و ناوچەیەک جێبهێڵێت، باش ماوەیەک بە سەرشۆڕی بگەڕێتەوە.[1]