بگرمێنە و مەباڕێنە.
گرمە بۆ هەورەبرووسکە بەکاردێت، کە ترسێنەرە، هەروەها باڕە دەنگی بزنە، هەردووکاین دەنگی سرووشتین، هەورەگرمە ترسێنەرە و باڕە ئاساییە، مەبەست لەوەیە مرۆڤ دەشێت لە کاتی کاردا لەسەر بابەتێکی هەستیار خۆی توڕە بکات، بەڵام بەکردەوە نابێت ئازاری کەس بدات. [1]