با بێینەوە سەر پەندەکانی زوو
وایان فەرمووە سەردەمی پێشو
گورگێک بەسە بۆ قڕانی کۆزێک
ئابڕوی هۆزێک دەبا ڕەش بۆزێک [1]
پەند
ئاشی نەزانە و ئاوا ئەگەڕێ
گورگ کرا بەشوان لای ڕانە مەڕێ
مێگەل قڕانە و گورگیش شاگەشکە
نەقاڕەی مەڕدێ و نەشڵقەی مەشکە
پەچەی ڕان چۆڵ و مەڕدۆشیش ڕەجاڵ
گوزەران شەختە و هیزەی ڕۆن بەتاڵ
چل شەو تێپەڕی گورگ هەر نەتۆپی
ڕاپەڕین ئەرکە و بابگرین چۆپی
قڕان = لەناوچونی بەکۆمەڵ = مەرگەسات
پەچە = کۆز = شوێنی حەوانەوەی مەڕو ماڵات
لەهەندێ ناوچە پێی دەڵێن تەیمان
ڕەجاڵ = هەژارو بەرگ شڕ
هیزە = پێستی خۆشەکراوی ئاژەڵی وردە و ڕۆنی تێدەکرێ لە مەشکە بچوکترە (Dctor Amin)