ماڵ گەسک مەدە بە نوێژی شێوان
نەوەک ناکۆکی بخاتە نێوان [1]
شێوان= ئێوارە، هەندێ شوین بە نوێژی خەوتنان دەڵێن شێوان.
گسک دان لەماڵ لە شەودا فەقیری دێنێت!!!
هەندێک لە خەڵکی باوەڕیان بەمە هەیە بەلام ناڕاستە چونکە گسک دانی ماڵ بە شەو یان بەڕۆژ هیچ کاریگەریەکی نییە لەسەر فەقیر بوون یان دەوەڵەمەند بوون.
جاران ئەو شتە لەناو کوردەواریدا زیاتر بوو، بە جۆرێک وایان دەزانی کە لە دوای عەسرەوە نابێت گسک لە ماڵ بدریت چوونکە لەو کاتەدا ڕزق دابەش دەکرێت و نابێت بە گسکەکەت ڕزقەکەت دەرکەیت وە ئەگەر زۆر پێوسیتیان بە گسک دان بوایە بەناچاری بە خاولیەک ئەو کارەیان دەکرد !!
(ئامادەکردنی: پەیجی نا بۆ کافرکردنی موسڵمانان)