تاکو بز شیردا و بەشی داپیر دا
ئەو کلکە قوڵەی ڕێوی فەقیر دا
قیل سپی دەبێ بێ درۆی فەرزی
کلکی وشتریش دەگاتە عەرزی [1]
بز= بزن
شیردا= شیربدا
کلکەقوڵە= کلکە کوڵە
قیل= قیر
سپی بوونی قیر= کە هەرگیز ڕونادات، ئاماژەیە بە چاوەڕوانیەکەی زۆر: تا فڵان کەس دێت قیرسپی دەبێت.
کلکی وشتر دەگاتە ئەرز= بەهەمان شێوە ئاماژەیە بۆ کارێک کە هەرگیز ڕونادات. هوشتر لەچاو وڵاخی تردا بەرزترە و کلکیشی کورتترە. بۆیە بە نمونە هێنراوەتەوە.
ئەم پەندە کاتێک دەگوترێت کە بۆ کارێک دەستی دەستی زۆر بکرێت بە کەسێک ئەویش دەڵێت: بەخوا ئەم شیردابۆداپیردایە هەرنابێت.
چیرۆکێکی دورودرێژە پیرەمێردی شاعیر کردویەتی بەهۆنراوە. لە پەندەکانی خۆشیدا دەفەرموێت:
بۆ کلکەقوڵێ دەچنە لای داپیر
ئەماننێرێتە لای بزن بۆ شیر