ئەسپی خەڵاتی کەس تەماشای دەمودانی ناکا.
لە کاری سەودای ئەسپدا، جامبازەکان سەیری ناودەمی ئەکەن، بۆ ئەوەی بزانرێ شیلەی پێماوە واتە: هێشتا گەنجە و بەکارە یان پیرە و بەکەڵکی کار نایەت بەڵام ئەسپێک کە بە خەڵات درابێ، نابێت بیپشکنی و سەیری ناو دەمی بکەی، لە نەریتی کوردەواردا شتی دیاری پشکنینی بۆ ناکرێ. [1]
ڕێبوار جەمال سەگرمە