ئێژن نۆکەری بێ مووچە و خەڵات، ئەو تاجی سەری ئاغایە گشت کات.
نۆکەر: خزمەتکات (فەرهەنگی خاڵ)، ئاغا: بە کەسێک دەوترێت کە دەستی گرتبێت بەسەر گوندێک یان زیاتردا و داهاتەکەی بۆ خۆی بەرێت، ئاغا لە هەر گوندێکدا دەسەڵاتی هەبووبێت، چەندین خزمەتکار و نۆکەری هەبووە، کە کارەکانیان بۆ ڕاپەرانددوە، کامەیان زۆرتر گوێڕایەڵ بووبێت، لای ئاغا بەشترین بووە. بۆ کەسی ئەڵقەلەگوێی و کۆیلە بەکاردێت. [1]