ئاسمان بەرز و زەوی سەخت.
بۆ کەسێک بەکاردێت کە خزم و کەسی زۆر بێت و لێیان دوور بێت، بەهۆی ڕووداوێکی نەخوازراوەوە تووشی تەنگانە هاتبێت و دەستی بە کەس نەگات، واتە: مرۆڤ هەتا لە کەسوکارەوە نزیکتر بێت، لە تەنگانەدا زووتر فریای دەکەون و هاوکاری دەکەن لە چارەسەری کێشەکانیدا. [1]