لە مێژە وابیستراوە هەرکەس کوزەکەمتیاری پێبێت شانسی دەبێت و بەخت یاوەری دەبێت!
بەڵام گوایە لەم چیرۆکەوە هاتووە:-
لە دێر زەمان کەسێکی ساختەچی و هیچ لەبارا نەبوو کە هیچ کام لە کچانی خێڵەکەی ڕازی نەبوون هاوسەرگیری لەگەڵ بکەن بە جۆرێک وای لێدێت بڕیار دەدات خێڵەکەی بەجێبهێڵێت بە تەنها بژی، پاش ماوەیەک ڕۆژێک بە ڕێکەوت کەمتیارێکی مردارەوە بوو دەدۆزێتەوە و ئەندامی مێینەکەی لێکدەکاتەوە و لەگەڵ خۆی دەیباتەوە بۆ ناو خێڵەکەی وا باس دەکات کە خۆی بە تەنها ڕاوی کردووە.
مێیەیی کەمتیار هەگیز بە تەنها ناگەڕێت بۆ پەیداکردنی خۆراک و هەمیشە لەگەڵ کۆمەڵێک کەمیاری تر دەگەڕێت و لەو ناوچەنە دەژین کە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ نین لە ناو کەلەبەردا دەژین.
ڕاوکردنی مێییەی کەمتیار کەسی ئازا و زیرەک و شارەزا و لەخۆبردوی دەوێت و کاتێکی زۆری پێویستە، ئاشکرایە ڕاوکردن لە کۆندا بە ئامێر و کەرەستەی زۆر سەرەتایی کراوە، وە کەسانی وا ئازا و لێهاتوو سەرنج ڕاکێشن، لە کۆندا ئەگەر کەسێک کەمتیارێکی مێییەی ڕاو بکردایە دەوترا کە بەختێکی باشی هەیە.ئەمە وا دەکات کە کچی سەروکی خێلەکە سەرسام ببێت و دوای ئەوە داخوازی کچی سەرۆکی خێڵەکە دەکات سەرۆکی خێلەکەش کچەکەی خۆی دەداتێ و لە ناویاندا ئەو باسە دروست دەبێت کە بە هۆی ئەو ئەندامی مێینەی کەمتیارەوە توشی ئەو بەختە باشە بووە و وا بیر دەکەنەوە کە هەرکەس ئەوەی هەبێت بەختێکی باشی دەبێت و خانمان پێی سەرسەم دەبن و دوای دەکەون. [1]
(لاوی قەد لاولاوی من گەر بێ بەناز چاو هەڵبڕێ
وا دەزانم شێخ لە من زووتر لە ئیمان وەرگەڕێ)
(ڕۆژێ بێ جام کرد و ساتێ چوومە لای شێخ بۆ سەماع
وەک کوزە کەمتیاری پێ بێ ساعەتەن لایدام لە ڕێ) (کوردی/ مستەفا بەگی ساحیبقران)