هاندان و هەڕەشەکردنەکانی #مەحمود سەنگاوی# و دنەدانی #پێشمەرگە# بۆ ملپەڕاندنی خاتوو (#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#) لەپای ئه و ووتارەی کە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەرهەق به و گروپە سیاسییەی کە ماوەیەکە #گەرمیان# و کوێستان لەنێو بەغداد و #سلێمانی# دەکەن، هەندێک کەسی بەدەنگ هێناوە، لەکاتێکدا ئه و گروپە سیاسییە لەجێی ئه و هەڕەشه و گوڕەشانە دەبوو داوای لێبوردنیان کردبا لەوەی کە یەکێتییەکەی مامیان کردوە بە کێڵگەی تاقیکردنەوە و بازاڕی چوون و گەڕانەوەی هاوەڵەکانیان، لەبەرامبەر ئه و هەڕەشه و گوڕەشانەی مەحمود سەنگاوی لەنوسینگەی خاتوو(شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) ڕایدەگەیەنین:
یەکەم: لەوتاری هەڵپەڕینی مەیمونەکان، (شاناز خان)ئاماژەی بەهیچ ناوێک نەکردووه و بەهیچ چەشنێک تەشهیری بەهیچ کاراکتەرێک نەکردووە، بەڵام ئه و کەسەی بەویستی خۆی دەیهەوێت ئه و ناسنامه و خەسڵەتە بەسەر خۆیدا ببڕێت، ئەوە خواستی خۆیەتی و ئێمە لاریمان لێی نییە.
دووەم: ئه و مۆدێلی گشتاندنه و دنەدانی پێشمەرگە بۆ ئەوەی بووترێت کە خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) سوکایەتی بە پێشمەرگە کردووە، قەوانێکی سواوه و پێشتریش خەڵکی تر تاقیکردۆتەوه و شکستی هێناوە، جەماعەتی گەرمیان و کوێستان ئه و مافەیان نییە ناوی پیرۆزی پێشمەرگە تێکەڵی ئه و پرسە بکەن، چونکە هەموو خەڵکی کوردستان دەزانی لەسایەی ئەوانەوە پێشمەرگە نەک هەر ناتوانێ بە فڕۆکە بچێتە بەغدا بۆ عەمرەی سیاسی، بەڵکو پارەی بینینی فڕۆکەخانەشی نییە.
سێهەم: ئه و سوکایەتی و جنیۆفرۆشییەی مەحمود سەنگاوی بە کەسایەتی خاتوو (شاناز ئیبراهیم ئەحمەد)نیشانیدا کە ئه و مۆدێلە لە سیاسییە چەندە خاڵین لەرەوشتی شۆڕشگێڕانه و مرۆڤدۆستانە، چونکە ئه و هەموو جنیۆو سوکایەتییە نیشانیدەدات ئەوانە لەچ نەسلێکی مرۆڤن و چ پەروەردەیەکی سیاسیی دوور لەرێبازی #مام جەلال#یان هەیە.
چوارەم: هەڕەشەکردن بە سەربڕین و ملپەڕاندنی کاراکتەر و سیاسییەکی وەک خاتوو(شاناز ئیبراهیم ئەحمەد)، کە سەنگ و پێگەیەکی سیاسیی گەورەی هەیە، ئەوە نیشاندەدا ئەوانە چەندە دڵڕەقن، ئەگەر بەرامبەر شانازخان هەڕەشەی سەربڕین بکەن، دەبێت لەبەرامبەر گەنجانی بێکەس و ڕۆژنامەنوسانی بێ پشت و خەڵکی بەشمەینەت ئه و هەڕەشانە تا کوێ سەربکێشێت.
ئەوانەی دەیانەوێت لەبەرامبەر کامیرا خۆیان بکەنە فریشته و فریادڕەس دەبێت باش سەرنج لەمێژووی خۆیان و ئەوانی دیکەش بدەن، چونکە خەڵکی کوردستان و شوێنکەوتووانی ڕاستەقینەی مام جەلال باش دەزانن خاتوو(شاناز ئیبراهیم ئەحمەد) کێیه و دەشزانن ئه و نەوە سیاسییەی تریش کێن کە لەپەنای یەکێتی و ناوی پیرۆزی مامەوە یەکێتیان لەبیرنەماوه و هەر سەرقاڵی بیرە نەوت و ئۆتۆمبێل و بازرگانی ئەملاوئەولاو بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و ڕاوە ڕۆژنامەنوسن.
نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
#25-10-2018#