دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
بەرپرسێکی #وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: لەئێستادا زیاتر لە 38 هەزار و 500 هەلی کار تەنیا لە کەرتی پیشەسازی ڕەخسێنراوە و لەماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە دوو هەزار کارگە لەهەرێم دامەزرێنراون و دەشڵێت: لە هەرێم باشترین جۆری مەڕمەڕ، گرانێت، گەچ و چیمەنتۆ بەرهەمدەهێنرێت و دەمانەوێت لە ئاوەدانکردنەوە #موسڵ# سوودی لێ ببینرێت.
عەبدولڕەزاق ناوەندی، بەڕێوەبەری پیشەسازی شار و شارۆچکەکان لە وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: هەرچەندە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوو قەیرانی دارایی کاریگەری لەسەر حکومەت هەبووە، بەڵام لەئێستادا هەرێمی کوردستان لە کەرتی پیشەسازی بەرەوپێشچوونێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بۆ نموونە لە 2006 نزیکەی دوو هەزار کارگەی بچووک و مامناوەندی بوون، بەڵام ئەمڕۆ نزیکەی چوار هەزار کارگە بوونی هەیە کە کارگەی مامناوەندی و گەورەن، هەروەها لە ساڵی 2006 نزیکەی نۆ هەزار هەلی کار لە پێشەسازی ڕەخساوە، بەڵام لەئێستادا زیاتر لە 38 هەزار و 500 هەلی کار لە کەرتی پیشەسازی ڕەخساوە.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم، ئاماژەی بەوەشکرد: هەرچەندە ژمارەی کارگە و هەلی کار ڕەخساوە، بەڵام هێشتا لە ئاستدا پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستاندا نییە چونکە ئێمە زیاتر کەرتی پیشەسازی لەوەی هەیە بەگەڕبخەین، نەک هەر بۆ ناوخۆ، بەڵکو هەناردەی دەرەوەش بکرێ.
لەبارەی ئه و بەرهەمانەی لە کوردستان بەرهەمدێن، عەبدولڕەزاق ناوەندی وتی: لە هەرێم باشترین جۆری مەڕمەڕ، گرانێت، گەچ و چیمەنتۆ هەیە و دەکرێت نەک بۆ ناوخۆ بەڵکو لە دەرەوەی کوردستانیش بەگەڕبخرێت و دەتوانرێت لە ئاوەدانکردنەوەی موسڵ بەکاربهێنرێت.
وەزارەتی بازرگانی داوادەکات لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم زیاتر گرنگی بە کەرتی پیسەسازی بدرێت و بۆ زیادکردنی داهاتی هەرێم حکومەت تەنیا پشت بە هەناردەکردنی نەوت نەبەستێت.[1]
#01-11-2018#