دیخۆر، ناوچەیەکی پارێزگای #قەرس#ی باکووری کوردستانە، ناوەکەی بە تورکی کراوە بە (دگۆر). بە پێی سەرژمێری ساڵی 1997 ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ناوەند 23.834کە. گوندی هەرە گەورەی ناوی پازارجیخە، ژمارەی دانیشتووانی ئەم گوندە 3.900 کەس، دوو شارەدێی هەیە، یەکیان دیخۆرە و ئەوی تریان پازاریجخە.
دانیشتووانەکەی بە ئاژەڵداری و چاندنی دانەوێڵە و باخدارییەوە سەرقاڵن.[1]