ساڵی 1960 لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە. خەڵکی ناوچەی شارباژێرە. ساڵی 1978 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە، ساڵی 1982 بووە بە پێشمەرگە، ساڵی 1988 لە شاڵاوی بەدناوی ئەنفالدا لەگەڵ 4 هاوڕێی لەناوچەی گەرمیان بە دیل دەگیرێن و ئەنفال دەکرێن.