شوو ڕێگەڵ یەکێک لە شارۆچکەکانی پارێزگای #قەرس#ی باکووری کوردستانە. بە تورکی ناوەکەی کرا بە (ئاکیاکا)، ناوەکەی لە کۆندا قزیل چەقچەق یا قزیل چاقچاق بووە، بە عوسمانی (کزچاکچاک یا کزلچاکچاک)یان بە کارهێناوە. ساڵی 1961 ناوەکی قەدەغەکراوە. 27 گوند لەڕووی کارگێڕییەوە سەربەم ناوچەیەن. بە پێی سەرژمێری ساڵی2000 ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ناوەندا 3.816 کەس بووە، بە گشتی ژمارەی دانیشتووانی ناوچەکە 14.626 کەسە. دانیشتووانەکەی بە زمانی کوردی کرمانجی و قەفقازی و ئازەری قسەدەکەن.
ڕووبەری زەوی ئەم ناوچەیە 550 کیلۆمەتر دووجایە.
بەرزی لە ڕووی دەریاوە 1.477 مەترە، نزیک کۆماری ئەرمەنستانە.[1]