زارووشا یا زارۆشاد، ناوچەیەکی سەربە پارێزگای #قەرس#ی باکووری کوردستانە. 39 کیلۆمەتر لە قەرسەوە دوورە. بە پێی سەرژمێری ساڵی 2000 ژمارەی دانیشتووانەکەی 26.278 کەسە، لەم ژمارەیە 5.154 کەسی لە ناوەندی زارووشاددا دەژین.
47 گوند لە ڕووی کارگێڕییەوە سەربەم ناوچەیەن. ڕووبەری زەوییەکەی 605 کیلۆمەتر دووجایە.
بەرزی لە ڕووی دەریاوە 1.675 مەترە.
وەک هەموو ناوچە و شارۆچکەکانی تری قەرس ساڵی 1920 دەکەوێتە ژێر دەستی دەوڵەتی تورکیاوە، ناوەکەیان لە ساڵی 1927 کردووە بە ئارپاچای، ناوی سەرجەم ناوچەکەیان کردووە بە تورکی.
لەڕووی ئابوورییەوە لەسەر بەرهەمی شیرەمەنی و چاندن دەژین.
دانیشتووانەکەی بەزۆری کوردن، تەرەکەمە و ئازەری دەژین.[1]