دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
بەتۆمەتی تەقەکردن لە دوو هاووڵاتی و بریندارکردنیان، لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی #سلێمانی#یەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.
پاش ئەوەی ڕۆژی 25/10/2018 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەردوو تۆمەتبار (ه، ه) و (م،ه) دەرچو، کە لەگەڕەکی بەکرەجۆ تەقەیان کردبوو و دوو هاوڵاتییان بریندار کردبوو، دوای بەدوادا چوونی هێزەکانی پۆلیس و لێکۆڵینەوەکان توانرا شەوی ڕابردو لەلایەن مەفرەزەکانی هەردو بنکەی پۆلیسی سەرچنارو کوردساتەوە هەردوو تۆمەتبار لە کافتریایەکدا دەستگیربکرێن
هەردوو تۆمەتباری ناوبراو بەپێی مادەی 405-31 لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر بەندن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی_ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
#05-11-2018#