بەناوی خودای گەوره و میهرەبان
بەڕێز #سەنگەر عەبدولڕەحمان#
دڵگران بووین بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی ئەیلوول و کەسایەتی دیاری هەڵەبجە(عەبدولڕەحمان محەمەد شەریف)ی باوکی بەڕێزتان.
هاوبەشی خەمتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و خزم و دۆستانتان دەکەین.
لە خودای مەزن داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
اناللە وانا الیە ڕاجعون
بارەگای بارزانی
#06-11-2018#