لەمانگی ڕابردودا، لیژنەی هاوبەشی تەندروستی سەربە لیژنەکانی قائیمقامیەتی #سلێمانی# ژمارەیەک نۆرینگە و دەرمانخانەی داخستوە و دەستی بەسەر بڕێکی زۆر دەرمانی بەسەرچوودا گرتوە.
فریا عەبدولرەحمان، نوێنەری قائیمقامیەت لە لیژنەکە ڕایگەیاند؛ لەمانگی ڕابردودا و بەهۆی پابەند نەبون بەسیستەمی تەندروستی و جێبەجێنەکردنی مەرج و ڕێنماییەکان، لیژنەی هاوبەشی تەندروستی (5) دەرمانخانە و (3) نۆرینگەی داخستوە.
وتی؛ ڕۆژانە لیژنەکە سەردانی نۆرینگە و دەرمانخانه و ئه و شوێنانە دەکات کە چارەسەری هاوڵاتیانی تێدا دەکرێت و دەفرۆشرێت، کە لە 10.1 – 10.31 (57) سەردان ئەنجامداوە و (53) پسوڵە کراوه تۆمارکراوە، بەهۆی سەرپێچیکردنەوە (14) شوێنیان بەڵێننامەیان لێوەرگیراوە کە دوبارەی نەکەنەوە، بەپێچەوانەوە ڕوبەروی یاسا دەکرێنەوە.
وتیشی؛ لەمانگی ڕابردودا لیژنەی هاوبەشی تەندروستی دەستی بەسەر زیاتر لە 140 پاکەتی جۆراوجۆردا گرتوە و بەهۆی ئەمەشەوە ئه و دەرمانخانە و نۆرینگانە لەلایەن لیژنەکەوە داخراون.
رونیکردەوە؛ یەکێکی تر له و سەرپێچیانەی کە دەبێتە هۆی داخستنی شوێنەکە، پابەند نەبونە بە مەرجی یاسایی کردنەوەی شوێنەکە، کە پێویستە لە دوای کاتژمێر 1ی پاش نیوەرۆ نۆرینگە یاخود دەرمانخانەکان بکرێنەوە، بەڵام کەسێک خانەنشین بێت دەتوانێت بۆماوەی بیست و چوار کاتژمێر شوێنەکەی کراوەبێت.
نوێنەرەکەی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاشیگەیاند؛ لەمانگی ڕابردودا، بڕی 750 هەزار دینار غرامەی سەرپێچیکاران کراوە کە بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان دەچێتەوە بۆسەر خەزێنەی گشتی.[1]
#06-11-2018#