ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، چەتەکانی #داعش# لە بەرەی هەجین هێرشیان کردووەتە سەر خاڵەکانی #شەڕڤان#انی قەسەدە، بەڵام شەڕڤانان وەڵامیان داونەتەوە و شەڕ هاتووەتە ئاراوە.
قەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، شەڕڤانان هێرشی چەتەکانیان تێکشکاندووە و گورزی تووندیان لێ داون و 49 چەتەی داعش کوژراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی قەسەدە:
بەرەی هەجین
(لە بەرەی هەجین تێرۆریستانی داعش هێرشی بنکەکانی شەڕڤانانی ئێمەیان کرد، شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و لەنێوان هێزەکانمان و تێرۆریستاندا شەڕێکی سەخت ڕوویدا. شەڕڤانان گورزی تووندیان لە چەتەکان دا و هێرشەکەیان تێکشکاند.
لە لایەکی دیکەوە فڕۆکەکانی هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی چەند بنکەیەکی تێرۆریستانیان بۆمباران کرد. لێرەش ژمارەیەک تێرۆریست کوژران، هەروەها بنکەکانی فەرماندارەتی، تونێلەکان، سەکۆکانی تۆپهاویشتن و ئۆبوس تەقێنرانەوە. ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکانیش تێکشکێنرا.
هاوکات لە لایەکی دیکەوە تێرۆریستان هەوڵیان دا خۆیان بگەیەننە خاڵێکی شەڕڤانانی ئێمە، بۆ ئه و مەبەستە چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراویان بەکارهێنا، بەڵام شەڕڤانانمان وەڵامیان دانەوە و هەژمارێک چەتە کوژران و ئەوانی دیکەش هەڵاتن.
فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێرشیان کردە سەر بنکەکانی تێرۆریستان، لە ئەنجامدا تونێل و چەند بنکەیەکی فەرماندارەتیی تەقێنرانەوە و ڕێگەی گەیاندنی هاریکاریی بە چەتەکان داخرا.
ئامار
- 49 تێرۆریست کوژران.
- 8 بنکەی تێرۆریستان تەقێنرنەوە، 2 ڕێگەی گواستنەوە داخران، 3 تونێل، 10 بنکەی بەرگری، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و سە#کۆیە#کی هاوەن تەقێنرانەوە.
- فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لە 27 شوێنیان دا.)[1]
#06-11-2018#