هێشتا نزیکەی چوار هەزار چەکداری #داعش# لە عێراقدا هەن، زیاتر لە 300 چەکداریان لە دەوروبەری چیای قەرەچووغ لە نزیک #مەخموور#دا جێگیربوون، #پێشمەرگە#ش لە ئامادەباشیدایە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی داعش.
چیای قەرەچووغ ناوچەیەکی سەخت و دژوارە، لەم وەرزەدا کەشوهەوا ساردە و مەودای بینین زۆر کەمبووەتەوە، تاوەکو گەیشتن بە سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەبێت کاژێرێک بە نێو قوڕ و لیتەدا بڕۆیت. بەڵام پێشمەرگە گوێ بە ساردی و دۆخی تەمومژی ناوچەکە نادات و بەردەوام چاویان لە هەر جموجۆڵێکە. ئەوان لە تاکتیک و شێوازی هێرشەکانی داعش تێگەیشتوون کە بەدوای کەشێکی له و شێوەیەدا دەگەڕێن بۆ هێرشکردن.
هێزەکانی پێشمەرگە زانیاریشیان پێدراوە کە لە حاڵەتی ئامادەباشیدابن بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشی داعش. موزەفەر جەعفەر نەقیب لە هێزی پێشمەرگە فەوجی 3ی لیوای 14 دەڵێت له هەواڵگیری خۆمان زانیاریمان هەیە کە دەیانەوێت هێرشبکەنە سەرمان، حکومەتی عێراقیش ڕۆڵی زۆر لاوازە و لەم گوندانەدا هیچ توانایەکی نییه، ئه و ناوچانەی خوار چیای قەرەچووغ شەوان بەدەستی داعشەوەن.
لانیکەم 300 چەکداری داعش لە دەوروبەری چیای قەرەچووغ خۆیان کۆکردووەتەوە، هەندێکیشیان خێزان و منداڵیان لەگەڵدایە.
#وەزارەتی پێشمەرگە# زانیاری ئەوەی لایە کە داعش لە عێراق خۆی ڕێکخستووەتەوه، هەروەها پەیوەندی نێوان هێزەکانیان لە عێراق و سوریاش نەپچراوە و بەهێز بووەتەوە.
داعش هەروەها لە سوودی له و کەلێنە وەر گرتوە کە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا دروستبووە.
فەریق جەمال، سەرۆکی ئەرکانی هێزی پێشمەرگە دەڵێت پاش ڕوداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و هاتنی سوپای عێراق و #حەشدی شەعبی# بۆ ناوچەکانی #خانەقین#، #کەرکووک#، مەخموور و تاوەکو دەچێتە ناوچەی #شنگال# هیچ هەماهەنگیەکمان لەگەڵ سوپای عێراق و هێزەکانی دیکەی حەشدی شەعبی نەماوە و بۆشاییەکی زۆر دروستبووە، ئه و بۆشاییەش بە باشی لەلایەن سوپای عێراقەوه کۆنترۆڵنەکراوە.[1]
#07-11-2018#