بەڕێزان هاودیدانی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
ئەندامانی دامەزرێنەر
ئەنجوومەنەکانی بەڕێوەبردن و گشتی
سڵاوێکی گەرم
ئاشکرایە لای هەمووتان بەوپەڕی دڵسۆزییەوە هەر لەسەرەتاوە پێکەوە کارمانکرد بۆ سەرخستنی قەوارەی هاوپەیمانی. ئەوکاتیش کە ئەرکی سەرۆک لیستیمان پێدرا، بێوچان ماڵە و ماڵ و بازاڕ و کوچە و کۆڵانەکان گەڕاین و پەیامی هاوپەیمانیمان دا بە گوێی خەڵکدا. خۆ ئەگەر هەڵبژاردنەکان پاک و بێگەرد بوونایە ئەوا بەدڵنیاییەوە ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە نوێنەرانی هاوپەیمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەبوون.
سەبارەت بە داهاتووی هاوپەیمانیش ئێمە ئەم خاڵانەی خوارەوە دەخەینە بەردەم بەڕێزتان:
1. هاوپەیمانی پێش ئەوەی قەوارەیەکی سیاسی بێت، پەیامێکی ڕوونی خزمەتکردنی خەڵکە. هەربۆیە پەیامی هاوپەیمانی و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکمان داوە وەک خۆی کاری بۆ دەکەین و سوورین لەسەری.
2. ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەر بڕیارێک سەبارەت بە ئایندەی هاوپەیمانی دەدرێ، بڕیاری هەمووان بێت. جا ئەو بڕیارە بە هەڵوەشاندنەوە بێ یان بەردەوامی. ئێمە پێمانوایە بەردەوامبونی هاوپەیمانی بە جۆر و پێکهاتەی ئێستای ئاسان نییە و باش نییە.
3. ئێمە تاوەکو ئەو ساتەی هاوپەیمانی بمێنێت وەک فراکسیۆنی هاوپەیمانین و تێکەڵی هیچ فراکسیۆنێکی تر نەبووین. هاوهەڵوێستیشین لەگەڵ هەر هێزێک کە بەراستەقینە کار بۆ بەدیهێنانی مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات.
4. پەیوەندی ئێمە ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەڕێز (دکتۆر #بەرهەم ساڵح#) بەردەوامە و بۆ هەموو پرسەکان لەگەڵ بەڕێزیان گفتوگۆ دەکەین و بەردەوامیش دەبین. پشتگیری تەواوی بەڕێزیانین بۆ ئەو بەرنامە و پلانانەی بۆ خزمەتکردنی خەڵکی عێراق و کوردستان هەیەتی.
بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەڵگرانی پەیامی خزمەتی خەڵک
د. عەبدولباری مەجید
د. ڕێبوار کەریم
ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
#09-11-2018#