نووسینی: شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی
ئامادەکار: عادل شاسواری
کۆباسەکانی میحراب - کۆکراوەی هەموو بەرگەکان
چاپی: حەوتەم 1428-2008
هەمیشە هەوڵم داوە تۆوی تێگەیشتن لە ئیسلام لە دەرونەکاندا بچینم، عەقیدەکەی و شەریعەتەکەی، جیهانگیری و مرۆڤایەتیەکەی، ڕەوشت و کەسایەتیەکانی و مێژووە جوانەکەی، دوور لە تەفسیر و تێگەیشتنی تەسک، دور لە توند و تیژی، دوور لە موجامەلات، بە ئومیدی ئەوەی کوڕ و کچەکانمان زانستیانە، ژیر و حەکیمانە ئەم ئایینە تێ بگەن، بە ئومیدی ئەوەی گەنجەکانمان حاڵی بن لە دەستووری (و العاقبة للمتقین) دواڕۆژ چ لە دونیاو چ لە ئاخیرەت بۆ لە خواترسانە (المتقین)، لە خوا ترساوانیش هەرگیز ستەمکار نین و نابن، هەرگیز هەڵە بە هەڵە ڕاست ناکەنەوەو هەرگیز تووندڕەو نین.
شەماڵ موفتی