ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# دەربارەی هێرشی دەولەتی تورکیا بۆسەر ژینگە هاووڵاتیانی مەدەنی، چالاکی گەریلا وهێرشەئاسمانییەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕۆژی 9ی مژدار/18ی خەزەڵوەر لە کاتژمێر 16:00 بۆ 17:00 بێ ئەوەی کە گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی ڕچاوبکات بەهاوەن وکاتیوشا ناوچەکانی سێدا، چەمچۆ،دۆڵی باڵەندە-ی ناوچەی سیلادزێ-ی #دهۆک#ی بۆردومان کرد. بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی سیخوڕی بێ فڕۆکەوان ئەوناوچانەی کە ژینگەی هاووڵاتیانی مەدەنییە کراونەتە ئامانج وزیانێکی زۆری مادی لێکەوتووەتەوە.
لە هەمان ڕۆژدا و لەکاتژمێر 08:30 خولەکدا گەریلاکانی ئێمە لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە سەرگردی بەیرەق-ی ناوچەی #شەمزینان#ئ جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا گورزێکی سەخت لە سەنگەروحەسارگەکانی دژمن درا و2 سەنگەرتێکشکان. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا 4 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
لەهەم ڕۆژدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە کاتژمێر 11:00دەورووبەری گردی سور-ی ناوچەی ئاڤاشین، لەکاتژمێر 19:00 گردی مام ڕەشۆ وشەهی دێرەن-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد.
لەهەمان ڕۆژدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی چەمڕۆبۆتکێ-ی شارۆچکەی چەمانکێ-ی دهۆلیان بۆردومانکرد.[1]
#10-11-2018#