بەڕێز خانەوادە و بنەماڵەی کاکە #یادگار سەمەد#
هەڤاڵان و هاوڕێیانی جوانەمەرگ
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، لەکاتێکدا کۆستی لەدەستدانی کاکە (یادگار صەمەد)، کادری ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و هاوکارو هەڤاڵمان ڕادەگەیەنین.. پرسەو سەرەخۆشی خۆشمان، ئاڕاستەی خانەوادەو هەڤاڵانمان دەکەین..
کاکە یادگار، کە لەڕۆژی (15)ی (10/2018) بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە بەشێکی زۆر لەجەستەی سوتاو پاش چەند ڕۆژێک مانەوەی لەنەخۆشخانەی ئێمرجنسی شاری #سلێمانی#، بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی وڵاتی ئێران کرا، لە ساڵی (1992)ەوە، وەک کادرێکی دڵسۆز و چالاک، لەمەکتەبی سیاسی لە#هەولێر#، دەستی بەکارکردن کردو لەماوەی ئەرکەکانیشدا، بەدرێژایی (26) ساڵی ڕابردوو، هەمیشە نمونەی کادری بەڕەوشت و بەهەڵوێست و دڵسۆز بووەو بە پەرۆشییەوە ئەرکەکانی ڕاپەڕاندووە..
ئێمە لەسکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی، بەناوی سەرجەم هەڤاڵانمان، بۆ کۆچی ناوادەی ئەم هەڤاڵە ئازیزەمان، تاسەبارین و تەمەننا دەکەین، ئەمە دوا ناخۆشی بنەماڵەکەیان و هەڤاڵانیشمان بێت..
سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی
#10-11-2018#