بسم الله الرحمن الرحیم
ئەمڕۆ دووشەممە 12/11/2018 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا لە پاش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی بۆ بڕیاردان لەسەر ڕاسپاردەکانی ئه و کۆبوونەوەیە کە لە (25/10/2018) لە شاری #دهۆک# ئەنجامیدابوو.
لەبەر ڕۆشنایی تەوەرە سەرەکیەکانی ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی گشتی ئەم بڕیارانەی خوارەوە وەرگیرا :
یەکەم / جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی ئۆپۆزیسیۆنبوونێکی کارا و بنیاتنەر و بەشدارینەکردنی یەکگرتوو لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دووەم / ئەنجامدانی چەندین گۆڕانکاری لە پۆستە سەرەکیەکانی حیزب له سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی ئەنجوومەنەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن.
سێیەم / بڕیاردان لەسەر پێشخستنی کۆنگرەی گشتی حیزب بۆ ماوەی شەش مانگ.
چوارەم / پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ پۆڵێنکردنی بەشی دووەمی ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتی و ئامادەکردنی پڕۆژە و میکانیزمی پێویست له و بارەیەوە بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی.
لەکۆتاییدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم قۆناخەی کە لەپێشە تاوەکو کاتی کۆنگرەی داهاتووی حیزب، هەموو ئۆرگان و دەزگاکان و ئەندامان پێویستە وزە و لێهاتنەکانیان بخەنەگەڕ بەمەبەستی خۆڕێکخستنەوه، خۆنوێکردنەوە و زەمینەسازکردن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵسانەوەی هەمەلایەنە و تێپەڕاندنی قۆناخی ڕابردوو..
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو ئیسلامی کوردستان
#12-11-2018#