زینەتێکی هەیە #سلێمانی# وەسفی ناکا زوبان بە ئاسانی
هەموو تاکێکی کورد بەگشتی وخەڵکی سلێمانی بەتایبەت لە هەر شوێنێکی جیهان بن پیرۆزبایتان لێدەکەم، بەهۆی یادی (234) ساڵەی بنیاتنانی پایتەختی میرنیشنی بابان، شاری هەڵمەت وقوربانی, شاری شاعیران، پایتەختی ڕۆشنبیری، شارە حیاتەکە، شاری سلێمانی، لە ڕۆژی (14)ی تشرینی دووەمی ساڵی (1784)زایینی لەلایەن ئیبراهیم پاشای بابانەوە.
ئاشکراشە سلێمانی یەکێکە لە شارە هەرە دڵگیر وئارام وخاوێن وڕۆشنبیری ناوچەکە کە خاوەنی هەڵکەوتەیەکی سروشتی جوانە ولانکەی چەندین کەڵە شاعیر ونوسەر بووە، وە ڕۆڵێکی بەرچاو ومێژوویی هەبووە لە بواری کوردایەتی وشۆڕشگێڕی وقوربانی وسیاسی و ئازادی ژنان وئەدەبی وڕۆشنبیری وهونەری وشارستانی ومرۆڤ دۆستی و ڕێزگرتن لە کەلتورو ئاینی جیا ,
بۆیە لێرەوە جەخت دەکەمەوە کە سلێمانی شایەنی ئاوەڕدانەوەیەکی زیاترە لەڕووی ئاوەدانی وخزمەتگوزاری وچەسپاندنی ئاسایش وئارامی وسەروەری یاسا وبوژاندنەوەی کەرتی ئابوری وبازرگانی. وەداواکاریشین بەهەموو ڕەنگ ودەنگە جیاوازەکانەوە وە بەکردار خەمی زیاتر لەم شارە
وخەڵکەکەی بخۆین وڕێگە نەدەین لە ڕەوڕەوەی شارستانی وجیهانگیری بەجێبمێنێت وبەپێچەوانەوە بیگەینینە ئاستی دەستە خوشکەکانی لە سەر ئاستی جیهان لەڕووی ئاوەدانی وسیستەم وپێشکەوتن وگەشتیاریەوە.
حاکم #قادر حەمەجان#
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
#14-11-2018#