رۆژدە کافرۆشی
ناوی تەواوی (رۆژدە بەکر عارف ساڵح)ە، دامەزرێنەری کۆمەڵەی تايکواندۆی ئافرەتانی کوردستان، لە 25-12-1974 لە شارەدێی (#تەقتەق#)ی شارۆچکەی (#کۆيە#)ی شاری #هەولێر# چاوی بەژيان هەڵهێناوە، قۆناغی خوێندنی بنەڕەتی(سەرەتايی و ناوەندی) لە تەقتەق تەواوکردووە وبەپلەی دووەم لەساڵی خوێندنی(1997-1998) بروانامەی لە پەيمانگای(هونەرە جوانەکانی هەولێر) بەشی(شێوەکار-پەيکەرسازی) بەدەستهێناوە، ساڵی(1998-1999) لە قوتابخانەی ديانا-ی سەرەتايی وەک مامۆستا دامەزراوە، بەشداری ڤيستڤاڵی ساڵانەی پەيمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێری کردووە لەنێوان ساڵانی(1994-1998) بەشداری يەکەم(پێشانگای پەيکەرسازی) لەشاری هەولێر کردووە لە هۆڵی(ميديا) بە دوو ماکێت يەکێکيان بەناوی (ديواربەندی هاوار) و ئەويتريان پەيکەرێکی بازنەيی بەناوی(حەپسەخانی نەقيب) ئەتروحەی دەرچوونيشی پەيکەرێکی حەپسەخانی نەقيب بەجلی کورديەوە بە بەرزی (2) مەتر بووە، لە16-3-1999لە شارۆچکەی(#سۆران#) بەشداری پێشانگای(وەرينی پێنج هەزار گوڵ لەپێشوازی بەهاردا)ی کردووە، بەهاوبەشی لەگەڵ هەنەرمەند(ڕەگەز ڕەشيد) لەيازدەمين ساڵوەگەری کيميابارانی #هەڵەبجە#ی شەهيد.
لەبواری وەرزشيدا زياتر خزمەتی کردووە مامۆستا بووە لە بەرێوەبەرايەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، سەرپەرشتياری ياريە ڕێکخراوەکانی خوێندنگا و ناوەندييەکانی کچانی شاری هەولێر بووە، بەرپرسی تابڵۆی سەر زەوی بووە، لەدوای(مامۆستا ناسح) لەدوای ڕاپەڕينی 1991 دووەم کەس بووە لەشاری هەولێر تابڵۆی سەر زەوی ئەنجام داوە بۆ بەرێوەبەرايەتيەکانی پەروەردەی(هەولێر، شەقڵاوە، سۆران) لەماوەی ساڵانی(2000-2003).
دامەزرێنەری(کۆمەڵەی تايکواندۆی ئافرەتانی کوردستان)ە بەپێی نوسراوی ژمارە (531)ی بەرواری (15-8-1999)ی وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمی بەکۆمەڵەکەی دراوە ولەماوەی ساڵانی(1999-2003) سەرۆکی کۆمەڵەکە بووە، ئەندامی يەکێتی تايکواندۆی عێراقی لقی هەولێر بووە، لە 9-12-05-2000 بەشداری پاڵەوانێتی تايکواندۆی سەرتاسەری عێراقی کردووە و بە پلەی يەکەم دەرچووە لە کێشی (70کگم) بەنوسراوی ژمارە(106)ی 30-5-2000ی يەکێتی تايکواندۆی عێراق وەک ڕاهێنەری ڕێپێدراوی هەڵبژاردەی تايکواندۆی کچانی هەولێر) دەست نيشانکراوە، خاوەنی کەمەبەندی ڕەش(1)يەد دان-ە بڕوانامەی شانازی لە وڵاتی کۆريا پێ بەخشراوە، ساڵی(2006) لە دەستەی دامەزرێنەرانی تيپی مهوزيکی تەقتەق بووە، هەروەها بەشداری چەندين کۆڕی شيعری کردووە لەشارەکانی(هەولێر، ڕەواندوز، سۆران) ئەمەش نمونەيەک لە هۆنراوەکانی:
سێ گوڵ
لەزستانێکی سەختدا
حەزم دەکرد ببمە بەهار
بۆئەوەی بگرم تەنها سێ گوڵ
ڕەنگی سوری گوڵەکانيش بکەم بە گڕ
بيان نێرم
بۆ #کەرکووک# و مهاباد و دياربەکر[1]