نووسینی: ئەفۆنسۆ کرووش، ڕۆماننووسی پورتوگالی
لە عەرەبییەوە: کاردۆ عەبدولڕەحمان
لەم ڕۆمانەدا ڕەخنە لە بەژمارەکردنی ژیانی سەردەمییانەی مرۆڤ دەگرێ، ژیانێ کە لە مرۆڤبوون دایدەماڵێ و هەموو شتێک دەبێتە کڕین و فرۆشتن و ژمارە و قەبارە!
باسی شیعر و ئەدەب دەکا کە چۆن بێبەها دەبن و لە چاوی مرۆڤی بەکاربەردا دەبنە شتانێکی بەسەرچوو.
ئەفۆنسۆ ئەو پرسیارە دەورووژێنێ کە ئاخۆ ڕۆڵی شیعر و هونەر و ئەدەب لە جیهانی ژمارە و یاریی بەکاڵاکردنی ژیاندا چییە؟
کچە پاڵەوانی چیرۆکەکە باسی خێزان و هاوڕێکانی دەکا کە چۆن هەموویان لە زمانی ژمارە تێدەگەن، کە چۆن باوکی بە پێوەری قازانج و زیان لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی مامەڵە دەکا. گریمانەی ئەوە دەکا دوکانێک هەیە بۆ فرۆشتنی شاعیر، لە هەموو قەبارە و جۆر و ڕەنگەکان، لەم جیهانەدا کە هەموو شتێ بەکاڵا کراوە و هەر شاعیرێکیش نرخی خۆی هەیە.