پێناسە:
ناوەندێکی زانستیی سەربەخۆیە هەوڵدەدات بۆ دەرخستن و بڵاوکردنەوەی ڕووەکانی ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا.
دروشمی ناوەند:
ئارمی ناوه ند:
بِسْمِ اللهِ الرَّحْمنِ الرَّحِیم
[ سنریهم آیاتنا فی الافاق و فی انفسهم حتی یتبین لهم انه الحق...] فصلت(53)
ساڵی دامەزراندن:
ساڵی 1421ی کۆچی بەرامبەر 2000ی زاینی دامەزراوە.
بارەگای گشتی ناوەند:
ناوشاری سلێمانی.
ئامانجەکانی ناوەند:
1-خزمەتکردنی بانگەوازی ئیسلام لە کوردستاندا لە بواری ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا.
2- زێدە ئاشناکردنی ڕۆشنبیران و زانستخوازان بە ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا.
3- بڵاوکردنەوەی بابەت و لێکۆڵینەوە لە بواری ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا.
4- پەیوەندیکردن بەهەر دەزگایەک یان دامەزراوەیەک یان کەسایەتییەکەوە، کە گرنگی دەدات بەم بوارە بە مەبەستی هاوکاریکردن.
5- هاندانی لێکۆڵینەوه و نووسین لە بواری ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا و هاوکاریکردنی ئارەزوومەندان لەم بوارەدا.
6- هەوڵدان بۆ دەرخستنی ڕۆڵی زانا موسوڵمانەکان لە بواری ئیعجازو پەرەپێدانی زانستیدا.
لە چالاکییەکانی ناوەند:
1-سازدانی دەیان کۆڕی گشتی بۆ ڕۆشنبیران و زانست دۆستانی شارەکەمان لە لایەن کەسانی پسپۆڕی ناوەندەکەمان لەبوارەکانی: پزیشکی, گەردوونزانی, جیۆلۆجی, فیزیا, ژمارەیی و بیرکاری, ڕەوانبێژی و مێژوویی... و پەخش کردنیان لەرێ ی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە, هەروەها ئامادەکردنیان لەسەر شریتی ڤیدیۆ و (CD) بۆ سوودی زیاتر.
2- سازدانی کۆڕی ناوخۆیی مانگانە بۆ ئەندامانی ناوەند, لە بوارە جیاوازەکانی ئیعجازدا و دۆکیومێنت کردنیان.
3- تۆمار کردنی زنجیرە بابەتی ئیعجازیی بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز (30زنجیرە), لەلایەن ئەندامانی ناوەندەوە بە مەبەستی پەخشکردنی لە هۆکارەکانی ڕاگەیاندنەوە (رادیۆ و تەلەفیزیۆن), هەروەها ئامادەکردنیان لەسەر شریتی ڤیدیۆ و (CD) و بڵاوکردنەوەیان.
4- ئامادە و پێش کەشکردنی بەرنامەیەکی ڕادیۆیی تایبەت بە ناوەند بە ناوی (هەیڤ) لە ڕادیۆی (یەکگرتوو)وەوە, کە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام بوو لەسەر پەخشکردن.
5- ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی سایتێکی ئینتەرنێتی تایبەت بە ناوەندەوە:
WWW.HAIV.ORG
6- دروست کردن و ڕێکخستنی کتێبخانەیەکی خوێنراو و بینراو بیستراو بۆ ناوەند لە نووسینگەی سەرەکی ناوەنددا.
7- دەرکردنی گۆڤارێکی تایبەت بە بابەتەکانی ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا لەژێر ناوی (هەیڤ), کە یەکەم گۆڤاری پسپۆڕە لەو بوارەدا لە کتێبخانەی کوردیدا, تا ئێستا (17) ژمارەی لێ دەرچووە کە ژمارە (1) دوو چاپی لێ دەرچووە, وە ژمارەکانی 1تا4 لە چاپێکی ڕەنگاوڕەنگدا و لە دوو توێی بەرگێکدا دەرکرا و لە ژمارە پێنجەوە بەشێکی بە زمانی عەرەبی بۆ زیاد کراوە.
8- دەستکردن بە دەرکردنی زنجیرەیەک کتێبی تایبەت بە بوارەکانی ئیعجازی زانستی لە قورئان و سوننەتدا, کە تا ئێستا ئەم زنجیرانەی لێ دەرچووە:
1- (بەڵگە ئاشکراکان): سەبارەت بە ئیعجازی پزیشکی لە قورئان و سوننەتدا.
2- وەرگێڕانی کتێبی (تأصیل الإعجاز العلمی فی القرآ ن والسنە)
3- ڕۆژوو موعجیزەیەکی زانستییە)/ لێکۆڵینەوەیەکی ڕاستییە زانستییەکانە دەربارەی ڕۆژوو.
4- (تابلۆ ناوازەکان).
5- (مەی و زیانەکانی)
6-(ئیعجازی تەشریعی لە میراتدا). [1]