ناونیشانی پەرتووک: لەناوکەوە تا چنار
نووسەر: #محەمەد فەتحوڵڵا گوڵەن#
وەرگێڕان: دەزگای کانی عیرفان
بابەتی پەروەردەکردنی منداڵان و گەنجان و نەوەی نوێ، بابەتێکی گەرموگوڕە و لە دونیای ئێستادا گرنگییەکی زۆری پێ دەدرێت و چەندین پەڕاو و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە دەنووسرێت. هەڵبەتە هەرکەسێک ئارەزووی دەستخستنی ئەم بەرهەمانەی هەبێت، دەتوانێت زۆر بەئاسانی دەستی بکەوێت. بەڵام گرنگ ئەوەیە کە هەموو بوارەکانی ژیانمان، بەتایبەت پەروەردە و فێرکردن، خۆمانە بن و، هەڵقوڵاوی دەنگ و ڕەنگی ئێمە بن و، ڕەنگدانەوەی بیر و، هەست و، جیهانبینی و کولتووری ئێمە بن.