رونکردنەوە بۆ ڕای گشتی
خەڵکی کوردستانی خۆشەویست
سڵاوتان لێ بێت
لە ڕۆژی 21/11/2018 ڕۆژنامەی (ئاژانس) لە ژمارە (113) لە لاپەڕەی یەکەم بە مانشێتێکی گەورە و دواتر لە لاپەڕە ناوه وه شيدا ناو و وێنەی منیان بڵاوکردۆتەوە کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەمای خستۆتە پاڵ کەسایەتی من. بە مەبەستی تیرۆرکردنی کەسایەتیم و بە ئامانجی ناوزڕاندن. زۆر ئامانجی گڵاوی لە پشتە بۆیە بە پێویستم زانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەم:
1-لە ڕێگەی پارێزەرەکەمەوە سکاڵا تۆمار دەکەم دەرهەق بەو ناوزڕاندن و تۆمەت هەڵبەستنە و هاوپێچی ئەو ڕونکردنەوەیەشم بۆ دادگایە.
2-من لە #وەزارەتی ئەوقاف# و کارووباری ئاینی فەرمانبەر نەبوومە بەڵکو نوێنەرێکی ئایینی خۆبەخش بووم و بە مۆڵەتی فەرمی و ڕاپۆرتی پزیشکی مۆڵەتم لە وەزارەت خواستووە و بە ئاگاداری وەزارەتی ئەو قاف بەڕێوەبەری پێکەوە ژیان و خودی جەنابی وەزیریش لە مانگی ئۆکتۆبەری 2017 چوومەتە دەرەوەی کوردستان و هەمیشە پەیوەندیم بە وەزارەتەوە هەبووە، بەڵام کە مانەوەم لە نەخۆشخانە درێژەی کێشاوە بە هۆی سەختی نەخۆشیەکەم بۆیە لە سەر غیابات وەزارەت لە مانگی 12/2017 بە نووسراوی فەرمی لە میدیاکان بڵاویان کردۆتەوە کە من دوور خراومەتەوە.
2-بە یاسا هەموو کەس لە ئاین ئازادە چ ئاینێک بێت یاخود چ ئاینێک هەڵبژێرێت یاخود پەیڕەوی کام ئاین بکات. بۆ نموونە تەواوی زەردەشتیەکانی کوردستان پێشتر موسولمان بوون یان لە خانەوادەی موسولمانن و بە موسولمانی لە دایک بوون بەلام ئێستا ئازادانە پەیرەوی باوەری خۆیان دەکەن. ئەوە ئاساییە، بەلام ئەوە ئاسایی نیە کە خەڵک نەتەوەکەی بگۆڕێ و ببێتە خزمەتکاری بێگانە و دوژمن، مەسەلەی دژایەتی کردنیجوایەتی بوونی من تەواو سیاسی یە و دەزگاکانی نزیک لە کەسایەتیەکی خائینی لایەنێکی سیاسی تیرۆری کەسایەتیم دەکەن لەبەر هەڵوێستە نیشتیمانیەکانم. ئەوە لادانە لە ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانی و بۆشیان نییە ناوم بزڕێنن لەسەر ئەوەی من چ دەپەرستم و بروای ئاینیم چییە.
3-لە کوردستان و هیچ شوێنێک لە بلاک لیستدا نیم و ئەوەش دادگاکانی کوردستان بفەرموون کە هیچ کەیسێکی تاوان و تۆمەت لەسەر من نییە، ئەوە ئێوەن بە زمانی دادگاوە درۆم بۆ هەڵدەبەستن.
4-من مافی دارایی کەسم لەسەر نیە. لە ڕێگەی ڕۆژنامە گوماناویەکەتان داوا لە هەر کەسێک دەکەم داوایەکی لەو شێوەیەی هەبێت بچێتە تاپۆی #هەولێر# و حجز لەسەر ماڵ و موڵکەکانم دابنێن کە بەناوی خۆمە.
5-سێ ساڵ لە وەزارەتی ئەوقاف و کارووباری ئاینی نوێنەرێکی خۆبەخش بووم لەسەر ئەرک و کات و گیرفانی خۆم هەموو کار و چالاکیەکم ئەنجام دەدا و هەر خۆشم خەرجی هەموو سەفەرەکانی خۆم کردووە و ئەکاونتی بانکیشم بەناوی خۆمە و پشتگیری دارایی هیچ کەس و لایەنێکم نەبوە، دەتوانرێ بەدواداچوونی بۆ بکرێت کە یەک کەس و ڕێکخراو و حزب و حکومەتێک هاوکاری داراییان نەکردوومە.
6-لە ماوەی ئەو سێساڵە 429 چالاکی و سەفەرم هەبووە لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کە گرنگترینیان وتارەکەم بووە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا و لیژنەی ئازادی ئایینی ئەمریکا.
7-بەهێزترین پەیوەندیم لەگەڵ تەواوی پیاوانی ئاینی و کەسایەتیە ئاینیەکانی ئاینە جیاوازەکانی کوردستان هەبووە و هەیە و هەمیشە پاڵپشتی سەرکەوتنی تەواوی چالاکوانەکانیان بوویمە و هێزێکی باڵاش بوویمە لە پێکەوە ژیانی ئاینی لە کوردستان و گەیاندنی دەنگی خەلکی کوردستان بە جیهان.
8-ئەو قسانەی بەناوی وەزارەتی ئەوقاف کراوە سەر لەبەری دوور بووە لە ڕاستی کە هەمیشە لە پەیوەندی دابوومە لەگەڵ وەزارەت و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەت بەتایبەتی بەڕێوەبەرایەتی پێکەوە ژیانی ئاینی و (بەشی یاسایی) ڕوونکردنەوەی خۆیان دەبێت و نکۆڵی لە هەواڵە هەڵبەستراوەکە دەکەن و ئەو لێدواندەرە نادیارەش کە ناوی خۆیئاشکرا ناکات خائین و نەفەس نزمە.
9- من لە تەقینەوەکدا دەستم لە دەستداوە و کێشەی تەندروستی ترم هەیە کە پێویستی بە چاودێری وردی پزیشکە سەرەرای ئەوەش لە چالاکی بەردەوامین و لەم نزیکانە چالاکی گرنگمان دەبێت و هەمووتان دەیبینن. من هاوپەیمان و دۆستی هەموو پێکهاتەکان و گروپە ئیتنی و ئایینیەکانی کوردستانم.
لە کۆتاییدا ئەوە کاری ئێوە نییە کە من لە کوێ بم و لە کوێ نەبم، چونکە ئەوانەی کە وەک ئێوە بیر ناکەنەوە دەزانن لە کوێم، هاوپیشەکانم و حکومەت و تەواوی چالاکوانەکان دەزانن لە کوێم، کە ئێوە بەدوای زانیاریەوەن و دەپرسن داخۆ من لە کوێم. ئێمەش چوار مانگە ئاگادارین ئەو زانیاریە بۆ چ مەبەستێکی موخابەراتی قێزەوەنە و بۆ کوێ دەڕوات و بۆ چ ئامانجێک.
دوبارە ڕێز و خۆشەویستی بۆ خەڵکی کوردستانی خۆشەویست و سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان پارێزەرانی ڕاستەقینەی ئاشتی و ئازادی ئایینی دادەنەوێنم و ڕێز و خۆشەویستیم بۆ خانەوادەی بەڕێزی شەهیدان.
شێرزاد مامسانی سەرۆکی کۆمەڵگەی جووەکانی کوردستان
#23-11-2018#