بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
کۆنگرەی دووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ڕۆژی 30/1/2001 لە کارگەی جلوبەرگی سلێمانی سەعات دە کۆنگرە دەستی پێکرد. یەکەم دانیشتن تایبەت بوو بەخێرهێنانی میوانەکان و بەشداربوانی کۆنگرە و دەقیقەیەک ڕاوەستان بۆ گیانی شەهیدانی یەکێتی و کوردستان. پاشان سکرتێری گشتی هەڤاڵ مام جەلال ڕاپۆرتی پێشکەش کرد. ڕاپۆرتەکە هەشتاوچوار لاپەڕە بوو، سەعات دووی دوای نیوەڕۆ تەواو بوو. یەکەم دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی حەقیان درایە و بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردرانەوە بۆ سەرکردایەتی. مام جەلالیش بە زۆرینەی دەنگ هەڵبژێردرایەوە بۆ سەرکردایەتی. هەڤاڵ کۆسرەت و هەڤاڵ بەرهەم هەڵبژێردرانەوه، لەبەر ئەوەی دوو سەرۆک وەزیرانن. هەروەها هەڤاڵ جەبار فەرمان لەبەر دووری و نەخۆشی هەڵبژێردرایەوە. ڕۆژی یەکەم کۆتایی هات.
ئەم چەند ڕۆژەی کۆنگرەش لیژنەکان بەردەوام ئیشی خۆیان دەکرد و هەر به شه و ڕاپۆرتی خۆیان دەخوێندەوە.
ڕاپۆرتی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە
من ڕاپۆرتی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگەم بۆ بەشداربوانی کۆنگرە لەسەر وەزعی ڕێکخستنی پێشمەرگه و داواکانیان خوێندەوە. تاکو ڕۆژی 15/1/2001 کۆنگرە بەردەوام بوو. لە کۆتاییدا دوا ڕۆژی کۆنگرە، بێجگە له و هەڤاڵانەی دەستی دامەزرێنەر، مام جەلال سکرتێری گشتی، هەڤاڵ کۆسرەت و بەرهەم، هەروەها جەبار فەرمان، بەم شێوەی خوارەوە ئەندامانی سەرکردایەتی به ڕێژەی دەنگەکانیان هەڵبژێران.
1- مستەفای سەید قادر 925
2- فەرەیدون عەبدولقادر 888
3- عەدنان موفتی 844
4- ئەرسەلان بایز 817
5- عوسمان حاجی مەحموود 805
6- مستەفا چاوڕەش 762
7- عومەر فەتاح 724
8- شێخ جەعفەر شێخ مستەفا 721
9- ئازاد جندیانی 712
10- سەعدی ئەحمەد پیرە 706
11- مەلا بەختیار 704
12- عارف ڕوشدی 680
13- شاخەوان عباس 639
14- بورهان سەعید سۆفی 625
15- مەحموود سەنگاوی 615
16- عیماد ئەحمەد 602
17- حاکم قادر حەمە جان 593
18- کوردۆ قاسم 593
19- عومەر سەید عەلی 565
20- محەمەد سابیر 553
21- عوسمان بانی مارانی 549
22- شاڵاو عەلی عەسکەری 545
23- جەلال جەوهەر 539
24- محەمەد تۆفیق ڕەحیم 536
25- سەفین مەلا قەرە 521
26- جەمال یوسف بادینی 509
ئەم هەڤاڵانەش یەدەک بوون:
1- ڕەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش
2- خەسره و گوڵ محەمەد
3- ئاسۆ ئەڵەمانی
4- ئاسۆ عەلی
5- شۆڕش ئیسماعیل
6- شەوکەت حاجی موشیر
7- ڕزگار عەلی
8- لیوا خلیل دۆسکی
9- جەمال حاجی محەمەد
10- خەسره و شێرە
دوای کۆنگرە لە ماڵەوە بووم. میوانێکی یەکجار زۆر هات بۆ لام بۆ پیرۆزبایی کە به و دەنگە زۆر دەرچووم. سەردانی هەندێک له و هەڤاڵانەم کرد کە دەرنەچوون، هەندێکیان حەق بوو دەربچن، بەڵام هەڵبژاردن و کۆنگرە دەسەڵاتی کەسی تێیدا نییە. سەردانی هەڤاڵ کۆسرەتمان کرد بۆ قسەکردن لەسەر هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی.
دوای کۆنگرەی دووەم یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی لە قەڵاچوالان کرا و کۆنگرە مام جەلال سەعاتێک قسەی بۆ کردین لەسەر یەکڕیزیی و یەکێتیی ناو یەکێتی و ئەم وەزعەی دوای کۆنگرە. هەڤاڵان لەسەر ئەنجامی کۆنگرە قسەیان کرد. هەندێک هەڤاڵی تازەش هاتنە کۆمیتەی سەرکردایەتی و هەندێک بوون بە یەدەک. لە هەموو کۆنگرەیەکدا لە یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتیدا مەکتەبی سیاسی هەڵدەبژێردرێت. بەڵام لە قەڵاجوالان ئەمە نەکرا. لەوە دەچوو وەزعی یەکێتی لای مام جەلالەوە ساغ بووبێتەوە. ئەوانەی دوای کۆنگرەی دوو بوون بە مەکتەبی سیاسی، هەڵبژاردنی بۆ نەکرا و هەمووشمان لەبەر یەکڕیزیی ناو یەکێتی ڕازی بووین. هەموومان لامان باش بوو. هەر له و کۆبوونەوەیەدا کارەکان دابەش کرایەوە، مام جەلال هەڵسا و چووە ژوورەکەی خۆی. یەکهیەکە بانگی کردین بۆ ئەوەی کاری تازەمان پێ بسپێرێت. یەکەم کەس هەڤاڵ مستەفای سەید قادری بانگ کرد و کردی بە جێگری خۆی لە فەرماندەیی، دووەم کەس منی بانگ کرد، وتی لام باشە بچیتەوە مەکتەبی پەیوەندییەکان و منیش قبوڵم کرد. پێشتریش لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە بووم. ئیتر پاش ئەوەی لە جەبهەکان دەوروتەسلیمم کرد، گەڕامەوە بۆ مەکتەبی پەیوەندییەکان.