ئامادەکردنی: #زریان سەرچناری#
سلێمانی 2018
حەمدی ساحێبقران
دەبێ ئەهلی بەسەر فەرقی گڵی بەر پێت لە کل چیبکا؟
لە ڕوتا غەیری زەم بولبول دەبێ تەعریفی گوڵ چیبکا؟
کە ئەو سەروە بە نووری مەی لە گوڵشەن کوڵمی داگیرسا
کە گوڵ ڕەنگی لە ڕوو نەبڕێ نەسووتێ بۆی چقڵ چیبکا؟
ئەگەر ئەو شۆخە یەکدەم دەمبەخەندە ڕوو لە گەڵشەنکا
لە شەرما غونچە گەر عەودەت نەکاتە بەتنی چڵ چیبکا؟
وەرە زاهید ببینە مەشعەلی حوسنی جەمالی یار
بەغەیری مەزهەبی ئاتەشپەرست فەرموو دڵ چیبکا؟
لە بازاڕی موحیببەت مشتەری لەو ماهە حەیرانن
ڕەواجی حەزرەتی یووسف کە کەمتر بێ لە قول چیبکا؟
لە بەرگی عاریە مەجنون کە عاری بوو بەلەیلای وت
دەبێ ئازادە سەروی گوڵشەنی عەشقت لە جل چیبکا؟
هەموو عالەم کە سەر گەرمی قەدەح بازی مەین (حەمدی)
لە هاژەی سەیلی فرمێسک و لە گریانی بە کوڵ چیبکا؟ [1]