ئامادەکردنی: #زریان سەرچناری#
سلێمانی 2018
ئەمن گەر بۆ جوانی تۆ نەپێوم قوڕ بڵێ چبکەم؟
لە نێو ماڵم هەتا دەمرم نەبینم دوڕ بڵێ چبکەم؟
ئەگەر ئیتر لە بێ تۆیی بەڕۆژ و شەو سەدای شینم
نەگاتە گوێی ئەوینداری کچان و کوڕ بڵێ چبکەم؟
.....
چاوی سیاهت لەڕووی من گەر نەبینێ چارە؟
چیبکەم
زاری شیرینت کە زیزە و نام دوێنێ چارە؟
چیبکەم
خۆ عەبدنیم گەر گلەییش بۆ ئەزیزێک هەڵنەڕێژم
تا ئەتوانی ئەم شکێنی و ئەم گرێنی چارە؟
چیبکەم [1]