سارۆ خوسرەوی، ساڵی 1977ی زایینی لە گوندی بازگری دەشتی #زەهاو#، لە پارێزگای کرماشان، لە دایک بووە. سێ ساڵان بووە بەهۆی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراقەوە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ئاوارەی وڵاتی ئێراق بووە و لە ئۆردووگای ئەلتاش لە باشووری ئێراق گیرساوەتەوە.
لە خوێندنگەی ناوخۆیی و دەوڵەتی، لە ئۆردووگا، فێری خوێندن و نووسین بە زمانەکانی کوردی و فارسی بووە.
ساڵی 1996 دەستی داوەتە کاری ئەدەبی و فەرهەنگی. یەکەمین جار لە ڕۆژنامەدیواریی داڵەهۆدا و دواتر نووسین و بەرهەمی خۆی لە گۆڤاری ڕەنگین و هاوکاریدا بڵاو کردووەتەوە.
ساڵی 1999 لە ئۆردووگای ئەلتاش بە هاوکاری لەگەڵ هاوڕێکانی گۆڤاری ڕێبین و ئاوێنە- بڵاو کردووەتەوە.
بە درێژاییی 8 ساڵ وەک پێشکەشکار و ئامادەکاری بەرنامەی فەرهەنگی و نووچە، لە دوو تەلەفیزیۆنی نەورۆز و ئاریەندا، لە ستۆکهۆڵم، کاری کردووە.
ئێستا لە سوید دژی و ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی ئەو وڵاتەیە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی
1- پرزەی واران پاییز (کۆمەڵەشیعر)، ساڵی 2010
2- ماسی سییە بۊچکەڵە (چیرۆکی مناڵان)، سەمەد بێهرەنگی، و. لە فارسییەوە بۆ کوردی، چاپی یەکەم 2011، چاپی دووەم 2015
3- مەگەر لە وڵات خوەتان خەر نییە (چیرۆک)، عەزیز نەسین، و. لە فارسییەوە بۆ کوردی، ساڵی 2013
4- دۊەتەڵەی کرمیت فرووش (چیرۆکی مناڵان)، هانس کریستیەن ئاندێرسێن و. لە سویدیەوە بۆ کوردی، 2019
5- مامراویە ناشیرینەگە (چیرۆکی مناڵان)، هانس کریستیەن ئاندێرسێن، و. لە فارسییەوە بۆ کوردی، ساڵی 2019
6- پیپی جووراو درێژ ناسید؟ (چیرۆکی مناڵان)، ئاسترید لیندگرێن، و. لە فارسییەوە بۆ کوردی، ساڵی 2019
7- جۊجەڵە و مامراوییە بۊچکەڵە (چیرۆکی مناڵان)، ڤلادیمیر سۆتاییف، و. لە فارسییەوە بۆ کوردی، ساڵی 2019
8- جەژنی خاوەنکار (لێکۆڵینەوە)، ساڵی 2020
9- ئەدەبیاتی کلاسیک و هاوچەرخی کرماشان و ئیلام (لێکۆڵینەوە)، ساڵی 2020
10- ئۆردووگای ئەلتاش، ئەزموون و خۆڕاگری (یادەوەری)، ساڵی 2020