ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# دەربارەی چالاکی گەریلاکانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانەدا لە هەرێمی سەرحەد، لەڕۆژی 26ی تەشرینی دوویەم/5ی سەرماوەز لەکاتژمێر 2 دا لە ناوچەی باشان-ی ئیدرلە دژی زرێپۆشێکی سەربازی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا.
هێزەکانی ئێمە لە مەودایەکی نزیکەوە ئەوزرێپۆشەیان کردئامانج وهەڵیانکوتایە سەر زرێپۆشەکە و بەتەواوی تێکیان شکاند. لەوچالاکییەدا 15 سەربازی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران. بارەگای سەربازی ناوچەکە ویستی کە دەستێوەردان بکات وبێت بەهانای هێزەکانیانەوە، بەڵام بەرەو ڕووی وەڵامی تووندی گەریلاکانمان بونەوە وهەتاکو کاتژمیر 7 نەیانتوانی بین بەسەروەختی کوژراوەکانی خۆیانەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند کە ئەوچالاکییە بەبۆنەی 41هەمین ساڵی تێکۆشانی #پەکەکە# ئەنجامدراوە.
'هێرشی ئاسمانی'
ئێوارەی ڕۆژی 26ی تەشرینی دوویەم/5ی سەرماوەز لەکاتژمیر 21:30 خولەکدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا دۆڵی چەمچۆ-ی زاپی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیاییان بۆردومانکرد.
لە ڕۆژی 27ی تەشرینی دوویەم 6ی سەرماوەزلە کاتژمێر00:30 خولەکدا، فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەی مەتینای هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومانکرد.
هەپەگە ڕایگەیاندووە کە ئەو بۆردوومانانە هیچ زیانێک بە گەریلاکانی نەکەوتووە.[1]
#27-11-2018#