نووسەر : هەوراز کاوە
دیووی دووەمی ڕووداوەکانی ئەم دوایەی یانەی شاهانە باس دەکات و بەوردی تیشکی خستۆتە سەر سیاسەتی یانەکە و لایەنی تەکتیکی ڕاهێنەران و ژووری جل گۆڕینی تیپەکە و بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکان و دژیاتی مۆرینهۆ بۆ یانەی بەرشەلۆنە و هۆکاری دەرکردنی ئەنچیلۆتی و شکستی بێنتێز، هەروەها ململانێی کلاسیکۆ بەشێکی گرنگی نێو ئەم پەرتووکەیە، جگە لەوەی کاریگەری ڕاگەیاندنی ئیسپانی و جیهانی لەسەر مێرەنگی باس کردووە، بەڵام لەگەڵ هەموو ڕووداوە شاراوەکانی پشت پەردەی یانەی ڕیاڵ، باسی ئەو ڕێگا دژوار و دروستە دەکات، کە زێدانی ڕاهێنەر توانی تیپەکەی پێ بخاتە سەر لووتەکە و ڕۆناڵدۆش بۆ ماوەیەکی زۆر بە ئارامی لە تیپەکەدا یاریی کرد.[1]