یادی یوبیلی زێڕینی زانکۆی #سلێمانی# کرایەوە، کە 50 ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا تێپەڕی و تێیدا چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو، هاوکات وەزیری خوێندنی باڵا ئاماری دەرچووانی زانکۆکەی لە پەنجا ساڵی ڕابردووی خستە ڕوو، کە دەگەنە سەر 72هەزار دەرچووی بەشە جیاوازەکان.
بە دروشمی '#زانکۆی سلێمانی# مێژوویەک لە شکۆ، ئایندەیەک له داهێنان'، ئەمڕۆ، لە زانکۆی سلێمانی، یادی یۆبیڵی زێڕینی زانکۆکە کرایەوە.
لە یادەکەدا هەریەکە لە، دکتۆر ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، گۆران یوسف، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وتەیان پێشکەشکرد.
ڕەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، وتی، زانکۆی سلێمانی لە ساڵی 1968وە دامەزراوە، لە ئێستادا ژەمارە خوێندکارانی دەگاتە 24 هەزار خوێندکار، وتیشی: بەپێی دواین ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێم، زانکۆی سلێمانی خاوەنی پلەی یەکەمە.
هەروەها د. وسف گۆران، باسی لە مێژووی زانکۆی سلێمانی کرد و وتی: لە هەموو قۆناغەکانی مێژوو زانکۆی سلێمانی ناوەندێکی زیندوو پێشەنگ بووە.
وەزیری خوێندنی باڵا ئاماری دەرچوانی زانکۆی خستەڕوو، وتی: لە دامەزاندیی زانکۆی سلێمانییەوە تا ئێستا '2247 پزیشک، 842 پزیشکی ددان، 527 دەرمانساز، 706 پەرستار، 643 پزیشکی ڤێتەنەری، 3821 ئەندازیار، 3338 پارێزەر و زیاتر لە 60 هەزار دەرچووی دیکە.
لە درێژەی یادەکەدا، 50 خەڵات لەلایەن وەزیری خویندنی باڵاوە درایە ئەو کەسانەی کە هاوکاربوون لە دامەزراندن و بەرەوپێشچوونی زانکۆی سلێمانی.
هەر لەیادەکەدا چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە لەلایەن زانکوی سلێمانییەوە چاپکراوبوو نمایشکرا بۆ ئامادەبووان.
هاوکات پێشانگای فۆتۆگرافی و نمایشکردنی چەندین کاری دەستی خوێندکاران لەیادەکەدا خرایە ڕوو.
زانکۆی سلێمانی، لە 28-11-1968 دامەزراوە و بەپێی ئامارەکان لە ئستادا ژمارەی خوێندکارەکانی دەگاتە 24 هەزار خوێندکار.[1]
#28-11-2018#