ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) بڵاویکردەوە، ڕۆژی 30ی تشرینی دووەمی 2018 / 9ی سەرماوەز لە گەڤەر لە دژی 2 بیلدۆزەری سەربازیی سوپای تورکیا چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامداوە. هەگەپە لەبارەی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیاشەوە زانیاریی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:
گەڤەر
ماوەیەکە سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە نێوان گوندەکانی ئالیاوا و کەندالۆکێ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دەستیکردووە بە دروستکردنی ڕێگای سەربازی. هێزەکانمان ڕۆژی 30ی تشرینی دووەم / 9ی سەرماوەز و لە کاتژمێر 19:40 دا لە دژی 2 بیلدۆزری سەربازی کە لە دروستکردنی ئەوە ڕێگایەدا کاریان دەکرد، چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. بەو هۆیەوە هەر 2 بیلدۆزەکە تێکشکێنران، بەڵام ژمارەی کوژراوان و بریندارانی ئەو چالاکییە ڕوون نەبوویەوە. کۆماری تورکیای داگیرکە لە دوای چالاکییەکە هەرێمەکەی بە چڕی تۆپباران و هاوەنبارانکرد.
گارە
رۆژی 28ی تشرینی دووەمی 2018 / 7ی سەرماوەز و لە کاتژمێر 14:30 دا فڕۆکە جەنگییەکانی کۆماری تورکیای داگیرکەر ناوچەی بابل-یان لە گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا هیچ زیانێکمان نەبوو.
حەفتانین
هەروەها ڕۆژی 29ی تشرینی دووەمی 2018 / 8ی سەرماوەز و لە کاتژمێر 16:10 دا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ناوچەی شەهید کەنداڵ لە حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا هەڤاڵێکمان شەهید بووە. دواتر زانیاری لە بارەی ناسنامەی ئەو هەڤاڵە شەهیدەمان بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکەینەوە.[1]
#01-12-2018#