بەپێی ئامارەکان، ئەم ژمارەیەی هێزە چەکدارەکان، لە شەڕ و تێکەڵچوونی چەکداری لە سنوورەکانی کوردستان و ئێران کوژراون.
هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران، هۆکاری کوژرانی ئەم 19 کەسەیان لە بەیاننامەیەکی جیادا بۆ شەڕ و تێکەڵچوونی چەکدارانە لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی دژبەری حکوومەت (اشرار مسلح)، ڕاگەیاندووە.
لە کۆی ئەو 19 کەسە، 8 کەسیان لە سنوورەکانی کوردستان کوژراوان، کە هێزە نیزامییەکان، کوژرانی ئەو 8 کەسەیان بۆ شەر و تێکەڵچوونی چەکدارانە لە گەڵ هێزە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران گەڕاندووەتەوە.
سنوورەکانی کوردستان و سیستان و بەلووچستان زۆرترین ئاماری کوژراوی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییان لە خۆ گرتووە.
ناوی ئەو 19 کەس کە لە سنوورەکانی ئێران و کوردستان کوژراون بەم چەشنەیە:
محەممەدڕەزا حاجی نەبیزادە، ئەندازیاری ڕەزمی هەنگی سنووری #ورمێ#.
ستوان سێهەم وەحید حوسێنزادە.
سەرباز ئەبوڵفەزڵ غوڵامپوور، لە هەنگی سنووری میرجاوە_ پایگای چا لەشکر.
حامید محەممەدی هەنگی سنووری شاری #سەردەشت#
ئێستوار سێهەم مەحبووب قوربانی.
ستوان سێهەم یووسف پیرانە، هەنگی سنووری سەردەشت_گرووهان بێوەران
ستوان یەکەم عەلیئەکبەر مەعسوومینژاد، یەگانی تەکاوەری 128ی میرجاوە
ستوان سێهەم موحسێن شەهرەکری.
جەلال بێهبوودی، هەنگی سنووری زابل.
ستوان یەکەم سەیدعەلی هاشمی هەنگی سنووری #پیرانشار#.
ئێستوار یەکەم عەلی زییایی، هەنگی سنووری ورمێ، گرووهانی زییایی.
سەروان عەلی دووستزادە، هەنگی سنووری سەروان پایگای سنووری 139.
ئارمین فەخری_هەنگی سنووری بانە، پایگای سنووری #چۆمان#
محەممەدحەسەن فەنایی، هەنگی سنووری زاهیدان، یەگانی تەکاوری 127
ئێستوار دووهەم، موجتەبا عارف، هەنگی سنووری جکێگوری
میلاد محەممەدیان، هەنگی سنووری #مەریوان#
مێهدی هۆدیان، هەنگی سنووری میرجاوە
ستوان دووهەم مستەفا عەبدولمەلەکی، هەنگی سنووری بانە (فەرماندەی پایگای سنووری برووشکان)[1]
#01-12-2018#