نوسینی: #هەڵۆی سامی#
چاپی یەکەم
2016 - هەولێر
حەق
سـەدان مەنسور بــدەن لە دار
هەڵیانواسـن، سەربەرەو خوار
چاویان دەربێنن،شـەلیان کەن
بـە شمشێران پەل پەلیان کەن
جــەهــەندەمێ بئافــــرێنن
لاشــــەکانیــان بســــوتێنن
لەبەر چاوان، ناو جەرگەی شار
یەک یـــەک بیانخـــەنە ڕووبار
بن بڕیانکـــەن لەســـەر خاکا
تۆزقاڵێ لە حـــەق کـەم ناکا
"هەڵۆی سامی"