بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە 24 کاژێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە شارۆچکەی #ڕانیە# تۆمارکراوە، کە 61.5 ملیم باران بووە.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ڕووداوی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، زۆرترین بارانبارین لە 24 کاژێری ڕابردوودا لە قەزای ڕانیە بووە، کە 61.5 ملیم بووە، شاری #سلێمانی#ش لە دوای ئەودێت، کە 57.4 ملیم بارانی لێ باریوە.
لە بارەی کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵیش، لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان گوتی: لە #هەولێر# 237.6 ملیم، لە سلێمانی 284.1 ملیم، لە دهۆک 298.4 ملیم، لە #هەڵەبجە# 189.4 ملیم و لە کەرکووکیش 182.8ملیم باران باریوە.
ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئەم کاتە لە هەولێر تەنیا 37.6 ملیم، لە سلێمانی 106.4 ملیم، لە دهۆک 35.5 ملیم، لە کەرکووک 2.7 ملیم و لە هەڵەبجە 39.7 ملیم باران باریبوو.
کۆی گشتیی بارانبارینی ساڵی ڕابردوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمجۆرە بووە:
- سلێمانی 836.6 ملیم
- هەڵەبجە 535.6 ملیم
- دهۆک520.7 ملیم
- هەولێر 437.6 ملیم
- کەرکووک 279.5 ملیم[1]
#06-12-2018#