بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کۆی بارانبارینی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بۆ ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو تا ئەمکاتە بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکەش جیاوازییەکی زۆر هەیە لەبڕی بارانبارین.
بەپێی ئامارەکەش کەشناسی هەرێم، لەساڵی 2017دا تا ئەمڕۆ 6ی کانونی یەکەم لەپارێزگای #سلێمانی# نزیکەی 150 ملم بارانباری بوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ بڕەکەی گەیشتۆتە نزیکەی 300 ملیم کە دوو هێندەی ساڵی ڕابردووە، لەپارێزگای #هەڵەبجە# ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ نزیکەی 50 ملیم باری بوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە نزیکەی 200 ملم، کە چوار هێندەی ساڵی ڕابردووە.
لەبارەی پارێزگاکانی دیکەش، دەڵێت: ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ لەپارێزگای #هەولێر# کەمتر لە 50 ملم بارانباری بوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ زیاتر لە 200 ملم باریووە کە نزیکەی پێنج هێندەی ساڵی ڕابردوو دەکات، لەپارێزگای #دهۆک#یش ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ 6ی کانونی یەکەمی 2017، بڕی برانبارین کەمتر بووە لە 50 ملم، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە نزیکەی 300 ملم کە شەش هێندەی ساڵی ڕابردوو دەکات.
لەبارەی پارێزگای #کەرکووک#یشەوە، کەشناسی هەرێم دەڵێت: ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ لەپارێزگای کەرکووک چەند ملیمێک بارانباری بوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە نزیکەی 200 ملم کە چەندین هێندەی ساڵی ڕابردووە.[1]
#06-12-2018#