داواکارییەکانی بەشدارانی کۆنفڕانسەکە بە 12 خاڵ ڕاگەیەنرا:
- کۆمسیۆنی هاوڵاتییانی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا داوا لە ڕێکخراوەکانی ئەورووپا، دەوڵەتانی یەکێتیی ئەورووپا، نەتەوەیەکگرتووەکان، پاپا فرانسیس و ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات، بۆ ئازادکردنی ئۆجالان زەخت لە حکوومەتی تورکیا بکەن.
- کۆمسیۆن دەربارەی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان داوا لە کۆنسەی ئەورووپا دەکات ڕێوشوێنی دیپلۆماتی، سیاسی و حقووقی بگرێتەبەر بۆ ئەوەی تورکیا ناچار بێت بە گوێرەی حقووقی نێونەتەوەیی ڕەفتار بکات. داوا لە کۆمیتەی بەرگرتن لە ئەشکەنجە (CPT سی پی تی) دەکات، بۆ دیتنی ئۆجالان دەمودەست شاندێک بنێرێتە ئیمڕاڵی.
- کۆمسیۆن داوا لە حکوومەتی تورکیا دەکات کۆتایی بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بێنێت، وەک دیلێکی سیاسی مامەڵە لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان بکات و لەنێوان دەوڵەتی تورک و نوێنەرانی گەلی کورددا دانوستانی ئاشتی سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە.
- کۆمسیۆن سڵاو و پشتگیری لە لەیلا گیوڤەن و هەموو کەسانی دیکە دەکات کە دژی گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
- کۆمسیۆن دان بە بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا دەربارەی ئازادکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# و بانگەوازی کۆنسەی ئەورووپا له و بارەیەوە، دەنێت. (...) له و باوەڕەدایە کە پێویستە دەربارەی فیگەن یوکسەکداغ و زیندانییانی سیاسیی دیکە هەمان ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.
- کۆمسیۆن بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بڕیاری دیوانی دادی ئەورووپا دەکات کە گوتبووی، پێویستە بڕیاری هێشتنەوەی ناوی #پەکەکە# لە لیستی (ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان) هەڵبوەشێنرێتەوە. کۆمسیۆن بانگ لە یەکێتیی ئەورووپا دەکات کە پەکەکە لە لیستەکە دەربێنێت.
- کۆمسیۆن بانگ لە یەکێتیی ئەورووپا، نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆنسەی ئەورووپا، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا، فیدراسیۆنی ڕووسیا و هاوپەیمانەتیی نێونەتەوەیی دژ بە #داعش# دەکات، کە داگیرکردنی #عەفرین# لە لایەن دەوڵەتی تورک وەک پێشێلکردنی بەها نێونەتەوەییەکان و خاکی سووریا ببینێت، گۆڕانی دیمۆگرافیی عەفرین و دەڤەرەکانی دیکە کە لە لایەن تورکیاوە داگیرکراون ئیدانە بکەن و داوا لە تورکیا بکەن کە دەمودەست له و هەرێمانە بکشێتەوە.
- کۆمسیۆن بانگ لە دەوڵەتانی یەکێتیی ئەورووپا و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات، وەک هەنگاوی سەرەتایی چارەسەریی سیاسیی شەڕی سووریا، دان بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بنێت.
- کۆمسیۆن داوا لە حکوومەتی تورکیا دەکات، هەڵبژاردنی 31ی مارسی 2019ی شارەوانییەکان لەنێو هەلومەرجی ئازاد و یەکساندا ئەنجام بدات و بانگ لە کۆنسەی ئەورووپا، یەکێتیی ئەورووپا و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات کە بۆ ئەوەی تورکیا بە گوێرەی مەرجەکانی حقووقی نێونەتەوەیی مامەڵە بکات، بەر لە هەڵبژاردنەکە شاندەکانیان بنێرنە تورکیا.
- کۆمسیۆن پیرۆزبایی لە ژنانی کورد دەکات، لەبەرئەوەی وەک مۆدێلی دیموکراتیبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە بوارەکانی جڤاکی، سیاسی، بەڕێوەبردن و ئابووری لەپێناو بونیادنانی ئاشتی و دیموکراتی ڕۆڵێکی چالاک و خۆسەر دەگێڕن.
- کۆمسیۆن بانگ لە یەکێتیی ئەورووپا و کۆنسەی ئەورووپا دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاری و هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمی کوردستانی عێراق، کە پێشێلکردنی حقووقی نێونەتەوەییە، زەخت لە دەوڵەتی تورک بکەن.
- کۆمسیۆن، نیگەرانە لە بەرانبەر بڕیاری ڕێگرتنی لەناکاوی قسەکردنی زوبەیر ئایدار لە کۆنفڕانسەکەدا لە پەرلەمانی ئەورووپا و ئیدانەی ئەم بڕیارە دەکات. ئەم هەوڵە جێی نیگەرانییە، نکۆڵی کردنە لە گەڕان بەدوای دیموکراتی، ئاشتی و ئازادیی ڕادەربڕیندا.
#07-12-2018#