بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی هەرێم، ڕێژەی 100% باج دەخرێتە سەر جگەرەی هاوردەکراو.
لەوبارەیەوە ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم بە PUKmediaی ڕاگەیاند: لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و تەندروستی هاووڵاتییان و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ بڕیاردراوە بە زیادکردنی باج بە ڕێژەی 100% لەسەر هاوردەکردنی جگەرە.
وتیشی: بڕیارەکە کاتی نییە و لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ساڵی داهاتووە وە دەکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێم وتیشی: مەبەستیش لەبڕیارەکە هاوتاکردنی ڕەسمیی گومرگی جگەرەیە لە هەردوو گومرگی هەرێم و عیراق، چونکە لەهەفتەی ڕابردووەوە حکومەتی عیراق بە هەمان شێوە بڕیاریدا بە زیادکردنی باج بە ڕێژەی 100% لەسەر جگەرەی هاوردەکراو.[1]
#09-12-2018#