دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: 208 کەیسی گەندەڵی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و 38 دۆسیەش ڕەوانەی دادگا کراون.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ 9-12-2018 حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: فەرمانی یاسایی بۆ 37 کەیسی گەندەڵی کراوە و 33 دۆسیەی گەندەڵیش یەکلا بوونەتەوە.
وتیشی: دەستەی دەستپاکی هەرێمی لێکۆڵینەوە 208 کەیسی گەندەڵی دەکات.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کۆی سێ هەزار و 40 فۆڕمی شەفافییەت کە بەسەر بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دابەشکراوە سێ هەزار و 24 فۆڕم گەڕاوەتەوە.
وتیشی: هەر کەسێک کە خانەنشین بکرێت هەتا فۆڕمی دەستەی دەستپاکی پڕ نەکاتەوە مامەڵەی خانەنشینی بۆ ئەنجام نادرێت.[1]
#09-12-2018#