سەڕەڕای بەردەوامی شەڕو ڕوبەڕوبونەوەکان لە عێراق ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی دانیشتوانەکەی ڕوو لە زیادبوون دەکات و بە پێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش ژمارەی دانیشتوان بۆ ساڵی 2018 زیاتر لە 38 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ژمارەی دانیشتوانی عێراق بۆ ساڵی 2018، 38 ملیۆن و و 124 هەزار و 182 کەسە و بەغداش پلەی یەکەمی گرتووە لە زۆری دانیشتوانەکەیدا.
لەو ڕێژەیە ژمارەی نێرینە 19 ملیۆن و 261 هەزار و 253 کەس دەبن، کە ڕێژەی 51%ی کۆی دانیشتوان پێکدەهێنن، لە کاتێکدا ڕێژەی مێینە 18 ملیۆن و 862 هەزار و 929 کەسن و ڕێژەی 49% ی دانیشتوانی عێراق پێکدێنن.
عەبد زەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، منداڵانی تەمەن یەک ڕۆژە بۆ 14 ساڵان، 15 ملیۆن و 500 هەزار کەس دەبن و لەنێو توێژەکانی دانیشتواندا زۆرترین ڕێژە پێکدەهێنن.
منداڵانی تەمەن یەک ڕۆژ بۆ 5 ساڵان ژمارەی گەورەترین پێکدەهێنن کە ژمارەیان دەگاتە 5 ملیۆن و 594 هەزار کەس دوای ئەوانیش تەمەنی 5 ساڵان بۆ 9 ساڵان دێت کە ژمارەیان دەگاتە 5 ملیۆن و 200 هەزار کەس، پاش ئەوانیش 10 بۆ 14 ساڵان دێت کە 4 ملیۆن و 600 هەزار کەس دەبن.
ئەوەشی خستەڕوو، توێژی گەنجان لەناو دانیشتوانی عێراق کە ئاستی تەمەنی 15 بۆ 39 ساڵی بۆ دیاریکردووە ڕێژەکەی دەگاتە 15 ملیۆن و 240 هەزار کەس و ئەوانەشی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 19 ساڵانە لەنێو ئەو توێژە زۆرینەن کە زیاترن لە 4 ملیۆن.
هاوکات بەپێی ئامارەکە تەمەنی 40 بۆ 59 ساڵان ڕیزبەندی سێیەمیان گرتووە کە ژمارەیان 5 ملیۆن و 650 هەزار کەس دەبێت و، تەمەنی 40 بۆ 44 ساڵان زۆرینە لەنێو ئەو چینەدا پێکدەهێنن کە ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن کەس دەبن.
ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە تەمەنی 60 ساڵ و بەرەو سەرەوە لەنێو ئاماری دانیشتوانی عێراق ژمارەیان دەگاتە یەک ملیۆن و 899 هەزار کەس.
هاوکات هەر بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانی عێراق =KTML_Bold==KTML_Red=ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 5 ملیۆن و 300 هەزار و 592 کەس دەبن کە دەکاتە ڕێژەی زیاتر لە 13% ی کۆی دانیشتوانی عێراق. پێکدەهێنن=KTML_End==KTML_End=.
هەربە پێی ئامارەکەی وەزارەتی پلاندانان، 2 ملیۆن و 162 هەزار و 279 کەسیان دانیشتوی پارێزگای #سلێمانی#ن کە زۆرینەی دانیشتوانی پارێزگاکانی هەرێم پێکدەهێنن.
دوای ئەویش پارێزگای #هەولێر# دێت کە ژمارەیان 1 ملیۆن و 292 هەزار و 279 کەس دەبن، دوای ئەوانیش پارێزگای #دهۆک# دێت کە ژمارەی دانیشتوانەکەی 1ملیۆن و 292 هەزار و 539 کەسە.
بەشێوەیەکی گشتی 26 ملیۆن و 630 کەس لەنێو دانیشتوانی عێراق شارنشینن کە ڕێژەی 70 لەسەد کۆی دانیشتوان پێکدەهێنێت و 11 ملیۆن و 500 هەزار کەسیشیان لە گوندەکان دەژین.
ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان وا چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی دانیشتوانی هەرێم تا ساڵی 2020 بەرزببێتەوە بۆ زیاتر لە 6 ملیۆن کەس.[1]
#09-12-2018#