The Smell of Red Bricks
Chia Parvizpur
2018
ڕۆمانی (بۆنی خشتی سوور) لە نووسینی چیا پەروێزپوور، نووسەری کوردی خەڵکی شاری سنە بە زمانی ئینگلیزی و لە ژێر ناوی The Smell of Red Bricks بڵاوکرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پێناسەی ڕۆمانی (بۆنی خشتی سوور) لە ماڵپەڕی ئامازۆن هاتووە: (بۆنی خشتی سوور) دەنگێکی نوێیە لەو ناوچەیەی کە بۆ زیاتر لە سەدەیەکە تووشی شەڕ، نەهامەتی و توندوتیژی بووە و نووسەر هەوڵی داوە لە جیهانی گێڕانەوەدا دەنگی ڕەسەنی ئەو دۆخە بێت.
چیا پەروێزپوور نووسەری ئەم ڕۆمانە لە دایکبووی شاری سنە ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێرانە.
چیا ژەنیاری تەمۆرەیە و بە پێی حەز و خولیاکانی، مێژوو و ئۆستوورە و ئەفسانەی کردۆتە کاکڵی (بۆنی خشتی سوور).
نووسەر، ئەم ڕۆمانە بە سوورڕئیاڵ کە بە سلۆبێکی جیهانی و ڕوانگەیەکی لۆکاڵی داڕێژراوە وەسف دەکات و دەڵێت: ڕۆمانەکە دەڕوانێتە کۆمەڵکوژی و مەرگ بە تێکەڵاوێک لە ئەڤین و حەماسەت.
بە گوتەی نووسەر (بۆنی خشتی سوور) لە کەشێکی میترائیدایە و کەسایەتییەکانی، بە مۆسیقا، سەما و تەموورە بەرگەی تراژێدیا دەگرن و مانای مەرگ دەگۆڕن.
ڕۆمانەکە هەوڵی ئەوە دەدات دەنگی حەماسەت، خۆشەویستی و مۆسیقا بێت کە هەمان مێژووی کوردە.
(بۆنی خشتی سوور) لە دووتۆی 145 لاپەڕە و لە لایەن بڵاوکراوەی لەندەن (Transnational Press London) و بە زمانی ئینگلیزی لەچاپ دراوە و بڵاوکراوەتەوە.