بەهۆی بەردەوامی ئه و تەمومژەی ئاسمانی هەرێمی کوردستان و پارێزگای #سلێمانی# گرتووەتەوە کە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ماوەی بینین و ڕاگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەپێ ی ڕاپۆرتی نوسینگەی کەشناسی فڕۆکەوانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کە بەرەبەیانی 2018-12-11 ئامادەیان کردووە پێشبینی کراوە ئه و تەمومژە تا کاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بخایەنێت و پاشان گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.
بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
#11-12-2018#